دادگای باڵای هندستان سزای مه‌رگی په‌سه‌ند کرد بۆ تاکه چه‌کداری که مابووه‌وه له‌و گروپی ملیتانه‌ی هێرشه‌که‌ی مۆمبای ساڵی 2008 یان ئه‌نجام دا که بوو به مایه‌ی کوژرانی 166 که‌س.
بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌نها بژاره‌ی بۆ محه‌مه‌د ئه‌جمه‌ل قه‌سابی پاکستانی هێشتۆته‌وه که داوای فه‌رمانی به‌خشین له سه‌رۆکی هندستان بکات.
دادگایه‌کی مۆمبای له ساڵی 2010 دا قه‌سابی به تاوانی کوشتن، تیرۆرزم، و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ دژ به هندستان تاوانبار کرد، به‌ڵام ئه‌و ڕایگه‌یاند که دادگاییه‌کی ڕه‌وا نه‌کراوه.
ئه‌و له سه‌ره‌تاوه دانی به تاوانه‌که‌یدا نه‌نابوو، به‌ڵام پاشان دانی به‌وه‌دا نا که ده‌ستی هه‌بووه له‌و گه‌مارۆ سێ ڕۆژییه‌دا.
شایانی باسه قه‌ساب و 9 گه‌نجی دیکه‌ی چه‌کداری پاکستانی هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند ئۆتێل و نێوه‌ندێکی جوله‌که و وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له پایته‌ختی بازرگانی هندستان.