دواى جێبەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان بەسەر 21 حوکمدراو لە هەردوو گرتووخانەى تەسفیرات و بادۆش لە موسڵ ژمارەیەکى زۆر لە بەندکراوان لە دوێنێ سێشەممەوە مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و داوا دەکەن یاساى لێبوردنى گشتى ئەو بەندکراوانەش بگرێتهوه کە بە ماددەى 4 ی یاساى سزادانى عێراقى حوکم دراون.
کۆمیتەى مافى مرۆڤ لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵیش لیژنەیەکى بۆ کۆتایىهێنان بە مانگرتنى بەندکراوان پـێکهێنا و سەردانى ئەو گرتووخانانەى کرد.
لەیلا ڕێکانی سەرۆکى کۆمیتەى مافى مرۆڤ لەو بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت لە هەوڵداین بۆ کۆتایى هێنان بەو مانگرتنە. ئاماژە بەوەش دەکات بەو هۆیەوە بارى تەندروستى ژمارەیەک لەو مانگرتووانە تێکچووە.