زریانی ئایزگ به بارانێـکی به‌خوڕ و بایه‌کی به‌هێزه‌وه له که‌ناره‌کانی باکوری که‌نداوی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات و به شێنه‌یی به‌سه‌ر وشـکایـیدا تێپه‌ڕده‌بێت و له ئێسـتادا به ئاڕاسته‌ی شـاری نیو ئۆرلینز ده‌ڕوات.
سه‌نته‌ری نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ چاودێری زریان ده‌ڵێت زریانه‌که هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌سه‌ر ویلایه‌تی لویزیانادا ده‌مێنێته‌وه.
که‌شناسان ده‌ڵێن هێشـتا زریانی ئایزگ بایه‌کی به‌هێزی هه‌یه که نزیکه‌ی 130 کیلۆمه‌تره له کاژمێرێـکدا و به توندی له که‌ناره‌کان ده‌دات.
کاربه‌ده‌سـتانی باری نائاسایی له ناوچه‌ی پلاکمه‌ینز په‌رێشی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری نیو ئۆرلینز ده‌ڵێن زریانه‌که لافاوێـکی مه‌ترسیداری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌وره‌ها به شێوه‌یه‌ک پاڵ به ئاو له که‌نداوی مه‌کسیک به‌ره‌و وشـکایی ده‌نێت که به‌سه‌ر به‌ره‌به‌سـته‌کاندا تێپه‌ڕده‌بێت.
پـێشـبینی ده‌کرێت ڕێژه‌ی باران له هه‌ندێـک ناوچه بگاته 50 سانتیمه‌تر و هه‌روه‌ها شه‌پـۆلی ئاو له نزیـک چه‌ند به‌شێـکی که‌ناره‌کانی هه‌ردوو ویلایه‌تی لویزیانا و میسـسیپـی بگاته به‌رزی 4 مه‌تر.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م زریانی ئایزگه له پاش حه‌وت سـاڵ له زریانی کاترینا دێت که له هه‌مان ناوچه‌ی دا و بووه مایه‌ی کوژرانی 1800 که‌س و هه‌روه‌ها زیانێـکی ماڵی گه‌وره‌شی لێـکه‌وته‌وه.