سه‌رۆکی فه‌رانسه فرانسوا ئۆلاند داوای له ئۆپۆزسیۆنی دابه‌شبوی سوریا کردووه حکومه‌تێکی کاتی پێک بهێنێت، و به‌ڵێنی داوه فه‌رانسه به‌ڕه‌سمی بناسێت و به‌و هیوایه که پرۆسه‌ی نه‌مانی رژێمی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د خێراتر بکات له کاتێک توندوتیژی له‌و وڵاته هه‌روا دێ و زیاتر ده‌بێت.
ئۆلاند دووشه‌ممه ئه‌م داوایه‌ی له ئۆپۆزسیۆن کرد، ئه‌وه‌ش ئه‌م بۆچونه له ناو زۆر له دیپلۆماتان زه‌ق ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن له‌پێشدا ده‌بێت ئالته‌رناتیڤێکی باوه‌ڕپێکراو له جێگای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پێکبهێندرێت تا ڕۆیشتنی ڕێبه‌ری سوریا خێراتر بکرێت، ئه‌مه‌ش شتێکه چه‌ند مانگه فه‌رانسه، ئه‌مه‌ریکا و زۆر له هێزه‌کانی تری ڕۆژئاوا هه‌وڵیان بۆ داوه.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا زۆر په‌رش و بڵاوه و هێشتا ڕوون نیـیه ئایا ده‌کرێت به‌م زووانه ئه‌م جۆره حکومه‌ته پێکبهێندرێت.
وا باوه‌ڕده‌کرێت، یه‌که‌م جاره داوایه‌کی وا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی کاتی بکرێت به‌شێکی له‌به‌ر نه‌بوونی خواستی ناونه‌ته‌وه‌ییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له کردارێکی به‌هێز بدرێت.
زۆر له وڵاتانی ڕۆژئاوا و هی عه‌ره‌ب داوایان کردووه ئه‌سه‌د ده‌ست له کاربکێشیته‌وه، به‌ڵام هیچ کامیان به فه‌رمی دانیان به ئۆپۆزسیۆن نه‌ناوه.
سه‌رۆک ئۆلاند گوتی فه‌رانسه داوا له ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌کات حکومه‌تێکی کاتی فه‌ره لایه‌نه پێکبهێنێت که بتوانێت ببێت به نوێنه‌ری ڕه‌وای سوریای نوێ و هه‌ر کاتێک ئه‌م حکومه‌ته پێکهات، فه‌رانسه به ڕه‌سمی ده‌ناسێت.
له واشنتن، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا گوتیان داوای فه‌رانسه له ئۆپۆزسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی پێشتر له‌گه‌ڵ که‌س باس نه‌کرابوو و ئه‌مه‌ریکا به زووانه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته نانوێنیت. کاربه‌ده‌ستان گوتیان هێشتا زووه باسی پێکهێنانی حکومه‌تی کاتی بکرێت چونکه ئۆپۆزسیۆنی په‌رت و بڵاوی سوریا به‌رنامه‌ی گواستنه‌وه‌ی نیـیه. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا به مه‌رجێک ناویان ئاشکرا نه‌کرێت تێبینیان دابوو.