Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی له‌ باره‌ی هه‌ردوو کونگره‌ی کۆماریـیه‌کان و دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

  • Haider Kareem

نزیکه‌ی دوو مانگ و نیو ماوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ئێستاش هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا سه‌نگیـیان خستۆته‌ سه‌ر سازدانی کۆنگره‌کانیان.
دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له‌ زانکۆی ته‌نسی سته‌یت له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ گرنگی هه‌ردوو کۆنگره‌ی کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ شیکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتووی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. هه‌روه‌ها بۆ نیشاندانی کاندیده‌کانیان به‌ باشترین شێوه‌ به‌ ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنن.
XS
SM
MD
LG