Accessibility links

یه‌که‌م که‌س که‌ پـێی خسته‌ سه‌ر مانگ کۆچی دوایی کرد


Undated file photo provided by NASA shows Neil Armstrong

Undated file photo provided by NASA shows Neil Armstrong

ئاسمانگه‌ڕی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکایی نیل ئارمسترۆنگ ڕۆژی 25 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ته‌مه‌نی 82 سـاڵیدا له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاری کۆڵه‌مبسی سـتانی ئۆهایۆ کۆچی دوایی‌کرد، ئه‌مه‌ش پاش دوو هه‌فته‌ له‌وه‌ی نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌ک بۆ دڵی کرا.
نیل ئارمسترۆنگ یه‌که‌م مرۆڤ بوو که‌ پـێی خسته‌ سه‌ر ته‌ختی مانگ.
سـاڵی 1969 و له‌ 20 ی مانگی حه‌وتدا، نیل له‌گه‌ڵ دوو ئاسمانگه‌ڕی دیکه‌ پاش بڕینی 400 هه‌زار کیلۆمه‌تر به‌ که‌شتی ئاسمانی Apollo 11 گه‌یشتنه‌ سه‌ر مانگ، به‌مه‌ش نیل و هاوڕێـکانی ناوی خۆیان خسته‌ نێو پـه‌رتووکه‌کانی مێژووه‌وه‌.
کاتێـک نیل پـێی نایه‌ سه‌ر مانگ گوته‌یه‌کی جوانی هه‌بوو، ئه‌ویش " ئه‌مه‌ هه‌نگاوێـکی بچوکی مرۆڤێـکه‌‌، به‌ڵام قه‌ڵه‌مبازێـکی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تیـیه‌."
نیل چه‌ندین میدالیای گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ Presidential Medal of Freedom که‌ به‌رزترین میدالیایه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ که‌سی سیڤیل بدرێت.
نیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌سێـکی زۆر زیره‌ک و به‌ توانا بوو، که‌سێـکی زۆر سـاده‌ و خاکی بووه‌، پـێی خۆش نه‌بووه‌ به‌ شـان‌وباڵیدا هه‌ڵبدرێت. له‌م سـاڵانه‌ی دوایی خۆی و خێزانه‌که‌ی له‌ کێڵگه‌یه‌کدا له‌ سـنسـناتی ئۆهایۆ ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد و پـرۆفیسۆری ئه‌ندازیاری ئاسمنگه‌ڕی بوو له‌ زانکۆی سنسناتی.
XS
SM
MD
LG