دوای ئەوەی لە سەرەتادا پێشکەشکردنی کۆمەکی دەرەکی رەتکردەوە، پاشان حکومەتی ئێرانی رازی بووە بەوەی کۆمەکی بیانی قبوڵ بکات بۆ قوربانیانی جووتە زەوی لەرزەکەی بەم دوایـیانە لە خۆرهەڵاتی پارێزگای ئازەربیجانی باکوری خۆرئاوای ئێرانی دا.
پتر لە 300 کەس کوژران و هەروەها پتر لە 3 هەزار کەسیش برینداربوون کاتێـک بومهلهرزهکان له 11 ی مانگی ههشت لهو ناوچهیهی دا.
وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمهریکا لە نێو یەکەمین ئەو وڵاتانەدا بوو هاوسۆزی و کۆمەک پێشکەش بە قوربانیانی بومەلەرزەکە بکات. هاوڵاتیانی ئەمهریکایی سەرەخۆشی زۆری خۆیان دەردەبڕن بۆ لەدەستدانی گیانی ئەوانەی لە بومەلەرزە تراجیدیاکەی باکوری خۆرئاوای ئێران گیانیان لەدەستدا.
سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە بەیانامەیەکدا لە رۆژی 12 ی ئەم مانگەدا گوتی هەرچەندە حکومەتی ئێرانی پـێشکەشکردنی کۆمەکی حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکای رەتکردەوە، بەڵام ڤکتۆریا نۆلاندی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا لەمەڕ ئەوە دوا کە چۆن ئەمهریکاییە بە ڕەچەڵەک ئێرانیـیەکان و هەروەها خەڵکانی دیکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمەریکادا دەتوانن هاوکاری قوربانیانی زەوی لەرزەکە بکەن.
خانم ڤکتۆریا دەڵێت " ئەمهریکایـیەکان دەخوازن لەم ساتەدا کۆمەکی مرۆیی بۆ ئێرانیـیەکان دابین بکەن، وەک خۆراک و دەرمان، ئەمەش بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی رێنمایی ئەو مامەڵەیە لە حکومەتی ئێرانی.
کۆمەک بەخشینی خۆراک و دەرمان بۆ مەبەستەکانی مرۆیی بۆ ئێران، هەمیشە لە سزاکانی سەر بازرگانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا و ئێران بە دەربووە، بەو مەرجەی ئەو کۆمەک بەخشینە نەدرێتە حکومەتی ئێرانی یان کەسان یان ئەو دامەزراوە ئێرانیانەی کە به تایبەت لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمهریکاییەوە بەوە دیاریکراون کە لە بری رژێمی ئێرانی کاردەکەن.
سەرباری ئەمەش و لە هەوڵێکی دیکەدا بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ کەوتنەوە سەرپێی خۆیان و بنیاتنانەوەی وێرانیـیهکانی ئاکامی زەوی لەرزەکە، ئۆفیسی کۆنتڕۆڵکردنی موڵک و سامانی بیانی وەزارەتی خەزێنەیو ڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا دەرکردنی مۆڵەتی گشتی کاتی راگەیاند بۆ خاوکردنەوەی مامەڵەکانی دارایی پەیوەست بە فریاگوزاری بۆ بومەلەرزەکە لە ئێران.
بە گوێرەی ئەم مۆڵەتە گشتیە، ئەوەی هەتا 4 ی مانگی دهی ئەمساڵ کاری پـێدەکرێت، ڕێکخراوێکی ناحکومەتی دەتوانێت بڕی هەتا 300 هەزار دۆلار کۆبکاتەوە، بۆ کۆمەکی راستەوخۆ مرۆیی و چالاکیـیەکانی بنیاتنانەوەی ئاکامی زەوی لەرزەکەی ئێران. هەروەها ئەو رێکخراوە ناحکومەتیانەی دەخوازن پتر لە بڕی 300 هەزار دۆلار لە ماوەی 45 رۆژدا رەوانەی ئێران بکەن، دەتوانن داوای وەرگرتنی مۆڵەتێکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بکەن.