Accessibility links

گرژى نێوان سوپاى عێراق و پێشمەرگە لەسەر سنوور بەردەوامە


بەڕێوبەرى ناحیەى زوممار لە ڕۆژئاواى موسڵ ڕەتى دەکاتەوە کەوا گرژى لە نێوان هەردوو هێزى پـێشمەرگە و سوپاى عێراق کۆتایى پێ هاتبێت و ڕایدەگەیه‌نێت دۆخى سەر سنوور وەکو خۆیه‌تی.
لە دوایـین لێدوانیدا فەریقى یەکەم عەلى غێدان فەرماندەى هێزى زەمینى عێراق ڕایگەیاند کەوا سنوورى وڵاتەکەى لەگەڵ سوریا بە تەواوى کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى سوپاى عێراق و گوتیشى کێشەى چوونى سوپاکەى بۆ هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى موسڵ کە لە دەست هێزەکانى پێشمەرگەدابوو کۆتایى هاتووە و ئێستا تەواوى هێزەکان لە ژێر فەرمانى ئەو و هێزەکەیدان.
بەڵام لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگى ئەمه‌ریکا موزاحم سەعدون بەڕێوبەرى ناحیەى زوممار لە رۆژئاواى موسڵ وتەکانى فەرماندەى هێزى زەمینى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند تاوەکو ئێستاش تەنها دیالۆگ لە نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا هه‌یه‌، بەڵام هیچ هەنگاوێکى پراکتیکى بوونى نیـیە. ئاشکراشى کرد کەوا هێشتان بارودۆخه‌که‌ وەکو خۆیه‌تی.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG