Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌رجه‌لی مافی مرۆڤ له‌ ئێران به‌'شه‌رمه‌زاری' ناو ده‌بات

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌رجه‌لی مافی مرۆڤ له‌ ئێران به‌'شه‌رمه‌زاری' ناو ده‌بات

به‌ پێ ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌ینی، ویلیام هیگ ئه‌م تێبینییانه‌ی داو گوتی،"حکومه‌تی ئێران ده‌بێت بزانێت که‌ هه‌وڵی سیستیماتیک( ‌به‌رنامه‌دار) بۆ سنوردارکردنی ئازادی شارومه‌ندانی وڵامی ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی لێده‌که‌ویته‌وه‌ و ته‌نیا ده‌بێته‌ مایه‌ی دوره‌په‌رێزکرانی زیاتری حکومه‌تی ئێران.
تێبینییه‌کانی هیگ پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌زای مه‌رگ بۆ 5 عه‌ره‌بی ئه‌هوازی له‌ مانگی ڕابردو دێت، چه‌ند هه‌فته‌ پاش له‌سێداره‌درانی نه‌هێنی چوارکه‌سی تر هی ‌کۆمه‌ڵگای که‌میینه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی به‌ تاوانی "دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا."
ئاسۆ سالح خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ سوید له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ مۆعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ریتانیا که‌ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌ی هه‌ێنی نێوان ئێران و ئاژانسی ناونه‌ته‌وه‌‌یی وه‌زه‌ی ئه‌تۆم سه‌رکه‌وتن بوو بۆ چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ چونکه‌ ئێران به‌ئازادکردنی ژماره‌یه‌ک گرتووی سیاسی به‌بۆنه‌ی جێژنی ره‌مه‌زان ویستی ڕووێکی باش له‌‌ بواری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ خۆ نیشان بدات.
XS
SM
MD
LG