Accessibility links

عەمەلیاتى موسڵ هەڵگرتنى چەک بۆ پۆلیس و پاسەوانى بەرپرسان لە دەرەوەى دەوامى فەرمى قەدەغە دەکات

  • Amir Goran

وەک هەوڵێک بۆ نەهێشتنى دیاردەى چەک هەڵگرتن لە دەستى کەسى مەدەنى و بە تایبەتیش پاش ئەوەى چەند حاڵەتێکى توندوتیژى و هاوکاریکردنى گرووپە چەکداریـیەکان بە چەکى حکومەت لە لایەن ژمارەیەک پۆلیس و پاسەوانى بەرپـرسان ڕوویاندا.
لیوا روکن باسم تائی سەرکردەى عەمەلیانى موسڵ هەڵگرتنى چەکى بۆ هەر کەسێک بە پـیاوانى پـۆلیس و پاسەوانى بەرپرسەکانیشەوە لە دەرەوەى دەوامى فەرمى قەدەغەکرد بەڵام ئەم بڕیارە کاردانەوەى لێکەوتەوە ئەنجومەنى پارێزگاش ئەو بڕیارەى رەتکردەوە .
جەبر عەبد ڕەبۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا هۆکارى ڕەتکردنەوەى بڕیارەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت زووە بۆ دەرکردنى بڕیارێکى لەو جۆرە چونکە عێراق نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغە و چەک هێشتان لە دەستى هاوڵاتى مەدەنیدا هەیە و دەشڵێت ژیانى ئەو پۆلیس و پاسەوانانى بەرپرسان کە لە دەرەوەى دەوام و لە ماڵەکانیانن لە مەترسیدایە.
XS
SM
MD
LG