زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سـنووری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیان بۆردومان کرد که گومان ده‌که‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی لێبێت.
گوته‌بێژێـکی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان به ناوی (هه‌ڤاڵ ڕۆژ) به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی گوتووه شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه و له کاتژمێر 1:30 ی شه‌و چوار فڕۆکه‌ی جه‌نگی تورکیا بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک هه‌ردوو گوندی سڵێ و سه‌رگه‌لیان بۆردومانکردووه.
گوتوشیه‌تی هیچ زیانێـک به‌ر ئه‌وان نه‌که‌وتووه، به‌ڵام زیان به گوندنیشـینانی ناوچه‌که که‌وتوون، به تایبه‌ت به کێڵگه‌یه‌کی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ.
هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه له ئاکامی ئه‌و بۆردومانانه 2 هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپته‌ری ئێران له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردسـتان که‌وتووه‌ته خوارێ و هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی ناوی گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی ڕاپـۆرتی سه‌باره‌ت به‌م دوو هه‌واڵه ناردووه.