Accessibility links

به‌رپـرسی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سوریا جێده‌هێڵێت

  • VOA News

باباکار گای سه‌رۆکی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو کۆتایی به‌ کاره‌کانی له‌ سوریا هات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و تیمه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر له‌ سوریا بڵاوکرایه‌وه‌ وه‌ک به‌شێـک له‌ پـلانه‌ ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا.
نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ بری ئه‌و تیمه‌ بڕیاری دا ئۆفیسێـکی په‌یوه‌ندی سیاسی بچوک له‌ سوریا بکاته‌وه‌ بۆ هه‌وڵه‌کانی ناوبژیوانی له‌ نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا. هه‌روه‌ها کۆفی ئه‌نان ده‌سـتی له‌کاره‌که‌ی کێشـایه‌وه‌ و ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی شوێنی گرتووه‌ته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG