بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، باسی ئه‌وه کرا که بۆچی له پاش17 مانگ، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا توانیویه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زاییه‌تییه و شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵداوانی ئۆپۆزسیون ڕابگرێت؟
ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک یه‌کێک له هۆیه‌کانی ئه‌و مانه‌وه‌یه ناکۆکی هه‌ڵوێستی هێزه‌کانی جیهانه؟
باشه له کاتێکی ئاوادا کورده‌کان چی بکه‌ن باشه؟
دکتۆر سه‌عدئه‌دین مولا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌روییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و دکتۆر جه‌بار قادر پسپۆری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌لۆ واشنتن بون.
دکتۆر سه‌عدئه‌دین مولا ده‌ڵێت چه‌ند هۆکار هه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی ڕژێم، وه‌ک به‌کارهێنانی توند‌و تیژی زۆر،که‌مو وکۆڕییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ره‌تا و بێ مێلی جیهانی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی له‌شکری له باری سوریادا ئه‌مانه هه‌مو بونه هۆی ئه‌وه ڕژێم باوه‌ڕی به‌خۆ بێته‌وه و وه‌ک جاران سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵک سه‌رکوت بکات.
دکتۆر جه‌بار قادر ده‌ڵیت ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان به‌رۆ ئه‌وه ده‌چێت که ناوچه‌یه‌کی دژه‌فرین دروست بکرێت چونکه ژماره‌ی په‌نابه‌ران هه‌ردێو زیاتر ده‌بێت و وڵاتانی وه‌ک تورکیا له توانایان دانا بێت به‌و په‌نابه‌رانه ڕابگه‌ن و بۆیه فه‌ڕانسه،به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا له پاش هه‌ڵوێستی چین و ڕوسیا(له‌سه‌ر باری سوریا) بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بریاڕیک بده‌ن و ڕه‌نگه له کۆتاییدا ناتۆ جێ به جێ بکات.
له لایه‌کی تره‌وه، له‌م هه‌فته‌یه ، سه‌رۆک ئۆباما جارێکی تر داوای له سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د کرده‌وه ده‌ست له کاربکێشیته‌وه و گوتی هه‌ر جوڵاندنه‌وه یا خود به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا. سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م تێبینییانه‌ی دا له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی چاوه‌ڕێ نه‌کراودا و سه‌باره‌ت به سوریا پرسیاری لێ‌کرا، به‌ڕێز ئۆباما گوتی تائێستا سه‌رۆک ئه‌سه‌د په‌یامه‌که‌ی وه‌رنه‌گرتووه که ڕه‌وایی له ده‌ست داوه و پێویسته ده‌ست له کار بکێشیته‌وه.