ڕایان کرۆکه‌ری باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ئه‌فغانسـتان بڕیاره مانگی داهاتوو دادگایی بکرێت له‌سه‌ر سهرپـێـچیـیهکی هاتوچۆ که له 14 ی ئه‌م مانگه‌دا له شـاره‌که‌ی خۆی سپـۆکان له ویلایه‌تی واشنتن به سه‌رخۆشی کردبووی.
ترۆی بریگز کاربه‌ده‌سـتی پـۆلیس له شـاری سـپۆکان باسی له ورده‌کاری سهرپـێچیـیهکهی ڕایان کرۆکه‌ر کرد و گوتی ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 14 ی مانگی هه‌شت کرۆکه‌ر به ئۆتۆمبیله‌که‌ی که له ترافیک لایتێـکدا له لای چه‌پی جاده‌که وه‌سـتابوو هه‌وڵی دابوو به‌ره‌و ڕاست پـێچ بکاته‌وه، به‌ڵام خۆی کێشـاوه به ئۆتۆمبیلێـکی دیکه‌دا و نه‌وه‌سـتاوه، پاشـان ئۆتۆمبیلێـکی دیکه دوای که‌وتووه و له پاش چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له پارکی ئۆتۆمبیلی بانکێـکدا کرۆکه‌ر وه‌سـتاوه و پـۆلیس گرتوویه‌تی.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتی به‌و پـێـیه کرۆکه‌ر به تاوانی لێـخوڕینی ئۆتۆمبیل به سه‌رخۆشی و هه‌روه‌ها هه‌ڵاتن له شوێنی ڕووداو دادگایی ده‌کرێت.
شایه‌نی باسه ڕایان کرۆکه‌ر دیـپلۆماتێـکی ناوداری ئه‌مه‌ریکا بووه و چه‌ندین پـۆسـتی باڵای له‌و بواره‌دا گرتووه‌ته‌ده‌ست، له‌وانه له عێراق، ئه‌فغانسـتان، پاکستان، سوریا، لوبنان، کوه‌یت.
بڕیاره له 12 ی مانگی نۆ له به‌رده‌م دادگای شـاری سـپـۆکان بۆ دادگایی‌کردن ئاماده‌بێت.