ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێـکی دیکه شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان چه‌کدارانی سووننه و عه‌له‌وی له شـاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنان هه‌ڵگیرسایه‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و 17 که‌سی دیکه برینداربوون.
خالد ئه‌لبه‌رادعی ته‌مه‌ن 28 سـاڵ که ڕێبه‌رێـکی سووننه بوو له نێو کوژراوه‌کاندایه. ده‌ڵێن به‌یانی ئه‌مڕۆ گولـله‌یه‌کی سێره‌گر به‌ر ملی که‌وتووه و کوشـتوویه‌تی.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی لوبنان گوتوویه‌تی له‌وه‌تای له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه شه‌ڕه‌کان له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا ده‌سـتیان پـێـکردووه‌ته‌وه 16 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون. گوتوشیه‌تی ڕه‌وشه‌که زۆر مه‌ترسیداره و جێـگای نیگه‌رانیـیه و شیانی هه‌یه ئه‌م جاره په‌ره‌بستێنێت.
سه‌رچاوه‌که ده‌شڵێت 7 فرۆشگه که له ناوچه زۆرینه سووننه‌کاندان و خاوه‌نه‌کانیان عه‌له‌وین سووتێنراون.
ئه‌م نائارامیانه‌ی ناو لوبنان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریایه. سووننه‌کانی لوبنان ده‌ڵێن ڕژێمی عه‌له‌وی به‌شـار ئه‌سه‌د سووننه‌کانی سوریا له‌ناوده‌بات و عه‌له‌ویـیه‌کانیش ده‌ڵێن پـیلانێـکی ده‌ره‌کی هه‌یه بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی ئه‌سه‌د.