هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا ماوه‌ی پـشـووی تاقمی که‌شـتیـیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵگری خۆی کورت کردووه‌ته‌وه تاوه‌کو هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێته‌وه.
پـێشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا له‌سه‌ر که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری USS Stennis له به‌نده‌ری شـاری سیاتڵ ویلایه‌تی واشنتن به سه‌ربازه ده‌ریاوانه‌کانی گوت پـێویسته به‌م زووانه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواکاری فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان په‌نێتا به سه‌ربازه‌کانی گوتووه " دیاره یه‌کێـک له هه‌ڕه‌شه‌کان ئێرانه."
گوتوشیه‌تی " دووه‌م له سوریا نائارامی هه‌یه و ئێمه له لاوه چاودێری ده‌که‌ین."
جێی ئاماژه‌یه بڕیاربوو که‌شتی USS Stennis له کۆتایی سـاڵی 2012 ماوه‌ی پـشووه‌که‌ی ته‌واوبێت و به‌ره‌و ئۆقیانوسی پاسفیـک بکه‌وێته ڕێ، به‌ڵام به‌هۆی گرژیـیه‌کانی ناوچه‌ی که‌نداو چوار مانگ زووتر ده‌که‌وێته‌وه کار و به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه.