Accessibility links

بابه‌کر زێباری: فڕۆکه‌کانی ئێف 16 له‌ مانگی نۆی ساڵی 2014 له‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گیرێت


له‌ یه‌که‌مین سه‌ردانی سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی دوازده‌ی ڕابردوودا سوپاکه‌یان له‌و وڵاته‌ کشایه‌وه‌، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئه‌مه‌ریکا ژه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی چاوی به‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق نوری ما‌لیکی و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق بابه‌کر زێباری که‌وت له‌ به‌غدا.
دێمسی له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌که‌وه‌ به‌ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندبوو‌ که‌ هه‌ردوو لایان باسیان له‌ شه‌ڕ له‌ سوریای دراوسێی عێراق کردبوو و هه‌روه‌ها خواستی عێراق بۆ په‌ره‌پێدان به‌ ڕیکه‌وتنامه‌ی مه‌شقپـێکردنی هێزه‌کانی له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کڕینی که‌ره‌سته‌ی له‌شکری.
بابه‌کر زێباری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ئیتیفاقی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌ و هه‌تا ئێستا چه‌کی زۆر چاکمان له‌وان وه‌رگرتووه‌.
گوتیشی سربی فڕۆکه‌ی ئێف 16 له‌ ژێر ده‌ستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئاسمانی عێراق ده‌بێت و ته‌نها دوو شوێنی بۆ دیاریکراوه‌ که‌ یه‌کێکیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار و ئه‌وی دیکه‌یان له‌ پارێزگای ناسرییه‌ ده‌بێت.


XS
SM
MD
LG