Accessibility links

عه‌بدوڵا حیجاب: هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیل دژ به‌ ئێران جدی نییه‌

  • Shayan Pasha

عه‌بدوڵا حیجاب شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ بواری ئێران له‌ نه‌رویج

عه‌بدوڵا حیجاب شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ بواری ئێران له‌ نه‌رویج

به‌رپرسانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ئێران کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامه‌ نا‌وکیـیه‌که‌ی.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاژانسه‌که‌ گوتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی 24 ی مانگی هه‌شت ڕێ ده‌دات به‌ گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ڕێبازێکی پلان بۆداڕێژراو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی په‌یوه‌ندی به‌ پرۆگرامی ناوکی تارانه‌وه‌ هه‌یه‌.
عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای بواری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند ئێران هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵناگرێت بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یی کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ده‌ستبێنێت تا بیسه‌لمێنێت پرۆگرامی ناوکی ته‌نها مه‌به‌ستی مه‌ده‌نییه‌. ئه‌وه‌ شتێکه‌ له‌ زاتی کۆماری ئیسلامیدایه‌، به‌ڵام رۆژئاوا زیاتر پێ داگره‌ له‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شروعیـیه‌ت به‌ده‌ست بهێنێت بۆ هه‌نگاوه‌کانی دواتر له‌ دژی پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
گوتیشی ئیحتیمالی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئیسرائیل هێرش بکاته‌ سه‌ر ئێران گه‌ر به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی بزانێت به‌ڵام به‌شێکی ئه‌و قسانه‌ پرۆپاگه‌نده‌یه‌ که‌ زیاتر بازاڕی ناوخۆی هه‌یه‌.
XS
SM
MD
LG