ئه‌و وه‌ره‌قه 70 به‌ندیـیه‌ی که بۆ چاکسـازی سیاسی و حکومی له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کانه‌وه ئاماده‌کراوه هێشـتا ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه ناکۆکه‌کانی پـرۆسه‌ی سیاسی نه‌کراوه.
مه‌یسون ده‌مه‌لوجی گوته‌بێژی لیسـتی عێراقیـیه ڕایگه‌یاند کارنامه‌ی چاکسـازی ته‌نها له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بیسـتوویانه و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئاگادار نیـین له ناوه‌رۆکی وه‌ره‌قه‌که و چۆنێتی ڕیفۆرمی سیاسی.
له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌مه‌لوجی سووربوونی لیسـته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و چه‌ند لایه‌نێـکی تری عێراق دووپاتکرده‌وه بۆ بانگهێشـتکردن و لێپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق.
هاوکات به‌پـێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی عێراقیش له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو یان پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ره‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف پـرسی کارنامه‌ی چاکسـازی و لێـپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مالیکی و بانگهێشـتکردنی بۆ په‌رله‌مان تاووتوێ ده‌که‌ن.
ده‌مه‌لوجی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت هاوبه‌ندی عێراقیـیه و هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و کوتله‌کانی تری هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵیان سوورن له‌سه‌ر بانگهێشـتکردنی به‌ڕێز مالیکی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین که‌یسی تایبه‌ت له‌سه‌ر لێـپـرسینه‌وه ئاماده‌کراوه و له ڕۆژانی داهاتووشـدا به جیدی کارده‌که‌ن بۆ لێـپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مالیکی و بانگهێشـتکردنی بۆ په‌رله‌مان که ته‌نها پـێویسـتی به واژوی 25 په‌رله‌مانتاره.
جێگه‌ی ئاماژه‌پـێـکردنه درێژبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رسێ پـۆسته باڵاکه له عێراقدا (سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌رۆکی په‌رله‌مان) به‌شێـکی تری ناکۆکی سیاسیـیه.
له لایه‌که‌وه داوای سـنوورداری ماوه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که ده‌کرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش 160 په‌رله‌مانتار واژوی پـرۆژه‌یه‌کیان به‌رزکردووه‌ته‌وه بۆ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان که تیایدا داوا ده‌کرێت ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو خولی هه‌ڵبژاردن به دوای یه‌کدا ڕێـگه‌بدرێت که‌سێـک له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م پـۆسـتانه‌دا بمێنێته‌وه. له به‌رامبه‌ریشـدا لایه‌نی نه‌یار، به تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌م پـرۆژه‌یه به پـێچه‌وانه‌ی ده‌سـتوری عێراق ناوده‌به‌ن، به‌و پـێـیه‌ی ئه‌م پـرسه له ده‌سـتوردا یه‌کلایی بووه‌ته‌وه که ته‌نها سه‌رۆک کۆمار بۆ دوو جار کاندید ده‌کرێت له پـۆسـته‌که‌یدا، به‌ڵام ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان هیچ ئاماژه‌یه‌کی ده‌سـتوری بۆ نه‌کراوه.
به‌ده‌ر له هه‌ردوو لایه‌نی ناکۆک به‌شێـکی زۆری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که پـرۆژه یاسایه‌ک ئاماده‌بکرێت بۆ تاووتوێکردنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی عێراق.
لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که ده‌سه‌ڵاته‌کان له عێراقدا قۆرخ نه‌کرێت و به دیاریکردنی که‌سێـک پـۆسته‌که پاوه‌ن نه‌کرێت بۆ لایه‌نێـک و پـێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێ له عێراق پـۆسته‌کان وه‌ک نه‌ریتێـکی کۆن بمێنێته‌وه.