Accessibility links

شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌ نێوان له‌شـکری تورکیا و په‌که‌که‌ له‌ شه‌مدینلی ڕووده‌دات


له‌ شه‌وی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه‌ شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی له‌شـکری تورکیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له‌ ناوچه‌ی شه‌مدینلی پارێزگای هه‌کاری هه‌ڵـگیرســاوه‌.
شه‌ڕه‌که‌ به‌وه‌ ده‌سـتیپـێکردووه‌ که‌ چوار بۆمبی لاڕێ له‌ یه‌ک کاتدا به‌ کاروانێـکی له‌شـکریدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌، پاشـان هێزی زیاتری له‌شـکری به‌ پاڵپـشـتی هه‌لیکۆپـته‌ر گه‌یشـتوونه‌ته‌ ناوچه‌که‌ و شه‌ڕه‌که‌ توندتر بووه‌.
تورکیا ده‌ڵێت 16 سه‌رهه‌ڵـداو و 5 سه‌رباز کوژراون و هه‌روه‌ها 7 سه‌ربازی دیکه‌ برینداربوون.
XS
SM
MD
LG