سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کان له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپـشـتی تانکه‌وه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خۆیان به ناوچه‌ی داریای دیمه‌شقی پایته‌خت کردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 24 کاژمێر به تانک و هه‌لێـکۆپـته‌ر بۆردمان کردبوو.
هێزه‌کانی حکومه‌ت هیچ ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌کی به‌رچاو نه‌بوونه‌ته‌وه که پـێده‌چێت زۆربه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌وێ کشـابنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که‌وتوونه‌ته پـشـکنینی ماڵه‌کان و ڕه‌شبگیری خه‌ڵـکه‌که.
ده‌شڵێن له ئاکامی بۆرده‌مانه‌کان به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون و 150 که‌سی دیکه برینداربوون.
جێی ئاماژه‌یه ناوچه‌ی داریا ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژئاوای دیمه‌شق و زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی سووننه ئاینزان.
چالاکوانان ده‌ڵێن له‌شـکر له بنکه‌یه‌کی پاسه‌وانانی کۆماری له‌سه‌ر به‌رزایـیه‌ک له نزیک کۆشـکی کۆماری که‌وتوونه‌ته بۆردومانکردنی چه‌ند به‌شێـکی ناوچه‌ی قاسیون.