ژماره‌ی قوربانیانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا له دوو هه‌زار سه‌رباز تێپه‌ڕبوو، له کاتێکدا نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له ماوه‌ی 27 مانگی ڕابردوودا گیانیان له ده‌ستداوه. زیادبوونی ژماره‌ی زیانه‌کان له پاش ئه‌وه بوو که سه‌رۆک براک ئۆباما هه‌زاران سه‌ربازی تری نارده ئه‌فغانستان بۆ په‌رپـێدان به شه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ دژ به یاخیبووان.
ئه‌و سه‌ربازانه له‌گه‌ڵ هاوتا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیاندا ده‌کشێنه‌وه له کاتێکدا هێزی ئه‌فغانی زیاتر کۆنتڕۆلی ئاسایشی ده‌گرنه ده‌ست به‌ر له دوا مۆڵه‌تی ساڵی 2014 بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره بیانییه‌کان له وڵاته‌که‌دا.
له‌شکر و پۆلیسی ئه‌فغانیش زیانێکی زۆریان لێکه‌وتووه له‌و کاته‌وه‌ی له ساڵی 2001 وه شه‌ڕه‌که ده‌ستیپێکرد. به پێی ئاماره‌کانی له‌وه‌تای ساڵی 2007 وه هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 6 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوژراون.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ڕایگه‌یاندووه زیاتر له 13 هه‌زار مه‌ده‌نی ئه‌فغانیش له ساڵی 2007 وه هه‌تا ئێستا کوژراون.