ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له ئۆفیسی خۆی له به‌غدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و شـاند‌ی یاوه‌ری کۆبووه‌وه.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له هاریکاری ئاسایشی نێوان به‌غدا و واشنتن کرا و هه‌روه‌ها پـێشـهاته‌کانی ناو سوریاش.
مالیکی داوای له شـاند‌ی ئه‌مه‌ریکی کرد په‌له بکرێت له پـڕچه‌ککردنی عێراق تاوه‌کو بتوانێت سه‌روه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر خاک و ئاو و ئاسـمانی وڵاته‌که‌یدا هه‌بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی کردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بکرێت بۆ جێبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا له بواره‌کانی هاریکاری له‌شـکری و پـڕچه‌ککردن، چونکه به گوته‌ی خۆی یارمه‌تی له سه‌قامگیرکردنی ناوچه‌که ده‌دات.
له به‌رامبه‌ردا جه‌نه‌ڕاڵ دێمسی ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریکای ده‌ربڕی بۆ تاووتوێکردنی هه‌موو پـێداویسـتیـیه‌کانی عێراق له بواره‌کانی به‌رگریدا تاوه‌کو یه‌کپـارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی مسۆگه‌ربکات.
سه‌باره‌ت به سوریاش، سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتوویه‌تی له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی دور ڕاگرتووه له ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی سوریا، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کاری بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشـتیانه‌ی کێشه‌که‌ی کردووه.
جه‌نه‌ڕاڵ دێمسی لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌و بڕوای وایه عێراق له هه‌رچ وڵاتێـکی دیکه زیاتر ده‌توانێت ڕۆڵێـکی کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریادا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی هه‌یه‌تی.