هاوکاتی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوه‌کان له سوریادا به نزیکه‌ی 23 هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێن، ڕه‌خنه‌گران وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوناهبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی خۆی دووره په‌رێز گرتووه.
فڕۆکه و هه‌لیکۆپته‌ره جه‌نگیه‌کان هێرشده‌که‌نه سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له شاره‌کاندا.
دانانی هه‌رێمی دژه فڕین به مه‌به‌ستی پاراستنی خه‌ڵکی سیڤیڵه له سوریادا و هه‌روه‌هاش بۆ پشتیوانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریایه دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
ساڵی پار هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌مریکا و ناتۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌کرد و ئه‌و هێرشانه‌ش به پاڵپشتی کردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کیه‌کان بوو له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت سوریا جۆرێکی تره.
جه‌ی کارنی ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت "ئه‌و هێرشه هه‌ر ده‌بوو ، ئۆپزسیۆنی یه‌کگرتووش داوای بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کرد، هاوڕاییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌هاش هاوڕایی گشتی له ڕێی کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه. ئێمه له سوریا ئه‌وه‌مان نییه".
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له راوێژکردندایه له‌گه‌ڵ تورکیا و ئوردون و ئیسرائیل و لوبنان و وڵاتانی تری ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام واشنتۆن ناکۆکه له‌گه‌ڵ ڕوسیا و چین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کارکردن له‌سه‌ر دۆسێی سوریا.
لیۆن په‌نێتا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتۆن سه‌نگی خستۆته سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپزسیۆنی سوریا .
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی له تواناماندایه بیکه‌ین، کۆمه‌ک کردنیان به شێوه‌یه‌ک که له‌م شه‌ڕه‌دا زیاتر کاریگه‌رییان هه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی هه‌رێمی دژه فڕینیش ، بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی نییه"
ڕۆبێرت زارهتی، شیکه‌ره‌وه له نێوه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی، له‌گه‌ڵ زیاتر له 60 شاره‌زای تردا داوایان له سه‌رۆک ئۆباما کردوه تا هه‌رێمێکی دژه فڕین له سوریادا دابنێت.
ڕۆبێرت ده‌ڵێت "ڕێک ئه‌مه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه که هه‌وڵمان ده‌دا ڕێی لێیبگرین له لیبیادا. به‌رده‌وامیش وه‌ها ده‌مینێته‌وه که ئایا ئه‌مریکا بۆخۆی خواستی چییه تا له ڕۆژان و مانگه‌کانی داهاتوودا بیکات".
یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی تر چونه ده‌ره‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانی ناوخۆی سوریان و هه‌روه‌هاش نیگه‌رانی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه.
شیکه‌ره‌وه کریس چێڤیس له نێوه‌ندی ڕاند ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌و هه‌رێمی بێ بۆ دڵنیا بوونه له به‌کار نه‌هێنانی چه‌کی کیمیاوی، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی کاریگه‌ریی شیانه‌کان ، کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌لقاعیده، و سێهه‌میش بۆ خۆلادان له شه‌ڕێکی خوێناویانه‌ی تایفه‌یی و پاکتاوکردنی نه‌ژادی ، کاتێک که ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌مریکا و هاوبه‌شه‌کانی ده‌توانن زۆر شت بکه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا، به‌ڵام ده‌شڵێت ده‌بێت وڵاتانی جیهانیش پلانێکی درێژخایه‌نیان هه‌بێت بۆ سه‌قامگیری له پاش به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د که ده‌شێت پێویست به هێزی بیانی بکات له ناو سوریادا.