عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی نایه‌وێت ئه‌و سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه پـێشێل بکات.
ده‌باغ له هه‌مان کاتدا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانیـیه گه‌وره‌یه‌ی له نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌یه وه‌ها ده‌کات سه‌خت بێت هه‌موو سـزاکانی سه‌ر تاران به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێن.
ده‌باغ دانیشی نا به‌وه‌ی پـێشـێلکاری له لایه‌ن بانکه عێراقیـیه‌کانه‌وه کراوه، به‌ڵام گوتی حکومه‌تی عێراق به‌پـێی ده‌سـتور و یاسا لێـکۆڵینه‌وه له‌و پـێشـێلکاریـیانه ده‌کات. گوتیشی حکومه‌ت به ده‌ست پـێشـێلکاری بانکه ئههلیـیهکانهوه ده‌ناڵێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی لاوازی چاودێری که ده‌بێت له لایه‌ن بانکی ناوه‌ندی عێراقه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و بانکانه‌دا هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکایی له ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه عێراق یارمه‌تی ئێران ده‌دات له ده‌ربازبوون له سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پـێندراوه.