Accessibility links

19ی مانگی 8 ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تی

  • Motabar Shirwani

وتووێژ له‌ گه‌ڵ به‌ختیار ئه‌مین

وتووێژ له‌ گه‌ڵ به‌ختیار ئه‌مین

به‌ختیار ئه‌مین وه‌زیری پێشوی مافی مرۆڤی عێراق: ده‌ڵێت ده‌بوایه‌ له‌م ڕۆژه‌دا، بان کیمون بانگه‌وازی کردبایه‌ که‌ هه‌رچی ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌ زیندانه‌کان داله‌ بارێکی یه‌کجار نامرۆڤی دان ئازاد بکرێن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 19ی مانگی 8 ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی کارۆباری مرۆڤاته‌تیه‌. له‌م ڕۆژه‌دا، ڕێز له‌ ته‌واوی مرۆڤه‌کان ده‌گیرێت که‌ کاریان کردووه‌ له‌ پێشخستنی باری مرۆڤایه‌تی و‌ ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان به‌خت کردووه‌ له‌ پێناو جێ به‌ جێ کردنی ئه‌رکیان. ئامانج له‌م ڕۆژه په‌ره‌دان به‌ وشیارکردنه‌وه‌ی گشتی سه‌باره‌ت به‌ چالاکییه‌کانی مرۆڤانییه‌ له‌ سه‌رتانسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گرنگی هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی.
به‌ختیار ئه‌مین وه‌زیری پێشوی کاروباری مافی مرۆڤی عێراق ده‌ڵێت کۆسپی هه‌ره‌ گرنگ له‌به‌رده‌م خێرخوازه‌کان کۆسپی ئه‌منییه، کۆسپی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌یه‌ که‌ له‌ کارمه‌ندانی ئه‌و بواره‌و ده‌کرێت له‌ کاتی به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکیاندا..
ئه‌مین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پێویسته‌ ئه‌مڕۆ وه‌ک گه‌لی کورد هه‌مومان هاوده‌نگی ئاواره‌کانی ووڵاتی دراوسێ سوریا بین که‌ ڕویان کردۆته‌ کوردستان و هاوکاریان بین له‌سه‌ر ئاستی جیاواز که‌مپێن(هه‌ڵمه‌ت) به‌کێن بۆ پشتیوانی کردن له‌و خه‌ڵکانه‌ی خۆمان.
به‌ڕێز ئه‌مین له‌ میانه‌ی گفتوگۆی له‌ گه‌ڵ مۆعته‌به‌ر شێروانی ده‌شڵێت ده‌بوایه‌ له‌م ڕۆژه‌دا، بان کیمون(سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان) بانگه‌وازی کردبایه‌ و داوای له‌ حکومه‌تانی دنیا کردبایه‌ که‌ هه‌رچی ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌ زیندانه‌کان دا ده‌ژین و له‌ بارێکی یه‌کجار نامرۆڤی دان ئازاد بکرێن و هه‌ڵمه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی کرابایه‌ بۆ ئازاد کردنی هه‌مو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که‌ له‌ بواری ئینسانییه‌ت دا کارده‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG