ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی ناودار ده‌ڵێت عێراق یارمه‌تی ئێران ده‌دات بۆ ده‌ربازبوون له‌و سـزا ئابوریـیانه‌ی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پـێنراوه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له ڕاپـۆرتێـکدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت عێراق تۆڕێـکی ده‌زگای نه‌وتی و دارایی به‌کارده‌هێنێت بۆ یارمه‌تیدانی ئێران له‌وه‌ی خۆی له سـزا ئابوریـیه‌کان ڕزگاربکات.
له مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما بانکێـکی عێراقی قه‌ده‌غه‌کرد له‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیسته‌می بانکی ئه‌مه‌ریکادا بکات. سه‌رۆک ئۆباما له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی بانکی ئیلافی ئیسلامی عێراق به به‌های ملیۆنه‌ها دۆلار ئاسانکاری بۆ به‌ڕێکردنی کاره‌کانی بانکه‌کانی ئێران کردووه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌یوه‌ندیـیان به چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یانه‌وه له ژێر سـزادان.
نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما هێشـتا ئه‌و بانکه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی عێراقدا مامه‌ڵه ده‌کات و ده‌توانێت له‌وێ دۆلار بۆ ئێران په‌یدا بکات.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت چه‌ند به‌رپـرسێـکی عێراق که له سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه نزیکن سوود له‌م یارمه‌تیدانه‌ی ئێران ده‌که‌ن.