Accessibility links

کاربه‌ده‌سـتێکی میسر: سه‌رۆک مورسی به‌شـداری له‌ کۆنگره‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن له‌ تاران ده‌کات

  • VOA News

Egypt President Mohamed Morsi July 31, 2012

Egypt President Mohamed Morsi July 31, 2012

کاربه‌ده‌ستێـک له‌ ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ئاماده‌ی کۆنگره‌ی بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن ده‌بێت که‌ بڕیاره‌ له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر حه‌مید به‌قائی یارده‌ده‌ری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران گه‌یشـته‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌وێ ده‌عوه‌تنامه‌ی فه‌رمی سه‌رۆکی ئێرانی دایه‌ ده‌ست سه‌رۆک مورسی بۆ ئاماده‌بوون له‌ 16 هه‌مین کۆنگره‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن که‌ بڕیاره‌ له‌ 30 و31 ی مانگی هه‌شت له‌ تاران سـازبکرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م کۆنگره‌یه‌ سه‌رۆکایه‌تی بزوتنه‌وه‌که‌ له‌ میسره‌وه‌ ڕاده‌سـتی ئێران بکرێت و هه‌روه‌ها تاووتوێی کۆمه‌ڵێـک بابه‌تی سیاسی و ئابوری و پـێشـهاته‌کانی جیهان و به‌ تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکرێت.
XS
SM
MD
LG