Accessibility links

نه‌جیب عه‌بدوڵا: به‌ڵێ پێویسته‌ ئه‌مریکا به‌شداربێت له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا

  • Balen Salih

نه‌جیب عه‌بدوڵا

نه‌جیب عه‌بدوڵا

ده‌مڕاستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق پشتڕاستی کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵداندایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و گرفته‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی له‌ ڕێی ده‌ستوریه‌وه‌.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مریکا ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کاندا به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ چاره‌سه‌رکردنێکی ڕیشه‌یی بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌موو کاتێک شیانی ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ و هاتنه‌وه‌ ئارای ئه‌و جۆره‌ ئاڵۆزیانه‌ هه‌ر ده‌مێنن.
له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نه‌جیب عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی عێراق چونکه‌ ناتوانن خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی پێویست چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خۆیان بکه‌ن بۆیه‌ پێویستیان به‌ هاوکاری لایه‌نی سێهه‌م ده‌بێت.
نه‌جیب عه‌بدوڵا ده‌شڵێت پێویسته‌ به‌شداربوونی ئه‌مریکا له‌ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه‌کاندا له‌ ڕووی پاراستنی هاوسه‌نگی هێزه‌وه‌ بێت له‌ عێراقدا.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG