Accessibility links

بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 6.5 پـله‌ له‌ دورگه‌یه‌کی ئه‌نده‌نووسیا ده‌دات


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 6.5 پـله‌ به‌ پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له‌ ناوچه‌یه‌کی داوه‌ که‌ 56 کیلۆمه‌تر له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری بالووی دورگه‌ی سوولاوێزی ئه‌نده‌نووسیای داوه‌.
ده‌زگای جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که‌ له‌ قوڵایی 20 کیلۆمه‌تر بووه‌. ده‌شڵێت هیچ شه‌پـۆلێـکی ئاوی ده‌ریای لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌ که‌ مه‌ترسی ڕوودانی سونامی لیبکرێت.
بومه‌له‌رزه‌که‌ له‌و ده‌مه‌دا بووه‌ که‌ خه‌ڵـکی ده‌سـتیان به‌ ڕۆژوو شـکاندن کردبوو‌. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌ڵێن 2 که‌س برینداربوون که‌ یه‌کێـکیان منداڵێـکه‌ و دیواری ماڵه‌که‌یان به‌سه‌ریدا که‌وتووه‌. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 48 خانووبه‌ره‌ زیانیان پـێکه‌وتووه‌‌‌.
XS
SM
MD
LG