فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای و ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ڕابه‌ری تالیبان به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه و هاتنی جه‌ژن، په‌یامێکی بڵاوکردۆ‌ته‌وه که تیایدا به ڕوون و ڕه‌وانی ئاماژه به مه‌رگ و ڕق و کینه ده‌کات و هه‌روه‌ها بێ‌ئومێدی له خۆده‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی جۆن ئاڵن گوتی په‌یامه‌که‌ی مه‌لا عومه‌ری ڕابه‌ری تالیبان سه‌نگی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌کانی یاخیبوان و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و کوشتن و هه‌روه‌ها درۆ.
جۆن ئاڵن گوتیشی که که‌سانی ئاسایی خاوه‌ن باوه‌ڕی ئاینی چاوه‌ڕوانی په‌یامی پیرۆزبای به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌کات نه‌ک په‌یامی توندوتیژی .
هاوکات مه‌لا عومه‌ر له په‌یامه‌که‌یدا شانازی به‌وه ده‌کات که چه‌کدارانی سه‌رکه‌وتوانه توانیویانه دزه بکه‌نه نێو هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی ئه‌فغانی بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی بیانی له ئه‌فغناستاندا. هه‌تا ئێستا له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا پـتر له 33 سه‌ربازی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له ئه‌فغنساتان کوژراون، به ده‌ستی ئه‌وانه‌ی که‌سانی سه‌ر به تالیبانن و له نێو هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانیدا کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها مه‌لا عومه‌ر له په‌یامه‌که‌یدا داوا له چه‌کدارانی ده‌کات له هێرشه‌کانیاندا گیانی هاوڵاتیانی سیڤیل بپارێزن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای و ناتۆ له ئه‌فغانستان جۆن ئاڵن ده‌ڵێت، ڕابه‌ری تالیبان هه‌مان ده‌سته واژه و زمانی شیتگیری په‌یامه‌که‌ی ساڵی پاری دووباره‌کرده‌وه.
هه‌ره‌ها جۆن ئاڵن ده‌شڵێت له‌و ده‌مه‌ی مه‌لا عومه‌ری رابه‌ری تالیبان له دوره‌وه پاڵی لێ‌داوه‌ته‌وه و ده‌حه‌وێته‌وه ، هاوکات ئه‌م رابه‌ره‌ی تالیبان به‌رده‌وامه له ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و لاوانه‌ی مێشکیان شۆراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی به‌بێ ئاکام ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ره‌ها جۆن ئاڵن مه‌لا عومه‌ری به که‌سێکی سه‌رلێشێواو پێناسه کرد که به‌رژه‌وه‌ندی باڵاده‌ستی خۆی ده‌خاته پـێش به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌ی هاوڵاتیانی ئه‌فغانی.