زۆرێک له چاودێران ڕه‌وشی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ئاڵۆز و ناجێگیر ناودێر ده‌که‌ن و باسیش له مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و ڕه‌وشه ده‌که‌ن.
له سه‌روه‌ختی قه‌یرانی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناکۆکیه سیاسیه‌کان به ڕوونی و ئاشکرایی له نێوان دوو هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی هه‌رێمه‌که‌دا (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) ده‌رکه‌وت.
ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق) له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن له هه‌رێمه‌که‌دا.
مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی متمانه، نه‌بوونی هاوبه‌رنامه‌یی ، نه‌بوونی ڕێکه‌وتنێکی سیاسیانه، جیاوازی دید و بۆچوونه‌کان له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که ، ڕۆڵی په‌رله‌مان، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و ...هتد ئه‌مانه وه‌ک زۆرێک له سیاسه‌تمه‌داران و چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن به‌شێکن له‌وه‌ی به قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم ناودێری ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ی کورده‌کانی عێراق به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له مێژووی سیاسه‌تدا دابنرێت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به دواشیدا ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات خاڵێکی تری وه‌رچه‌رخان بێت له ڕه‌وشی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ش بکه‌ین ئایا چ جۆره به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی به‌دوای خۆیدا هێنا؟
ئایا شه‌ڕی ناخۆی نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌و هه‌رێمه‌دا به‌ره‌نجامی سیاسه‌تکردنه‌کانی ئه‌و دوو لایه‌نه بوو یان په‌رچه‌کردار بوو به‌رامبه‌ر به یه‌کدی؟
بۆ ئێستاش، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه‌ی له نێوان لایه‌نه‌کاندا هه‌ن ئایا ئاکامی سیاسه‌تکردنه یان ئه‌میش ته‌نها کاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌کتر دیمه‌نه سیاسیه‌کان ناچنه خانه‌ی سیاسه‌تکردنه‌وه؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا ئه‌م پرسانه له گه‌ڵ میوانه‌کانی به‌رنامه‌که‌دا ده‌خاته به‌ر باسکردن.
ئایا سیاسه‌ت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق چی ده‌گه‌یه‌نێت و چ مانایه‌کی هه‌یه؟
مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م ڕه‌وشه سیاسیه چه‌ندن بۆسه‌ر ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێمه‌که؟
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سلێمانی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: