سه‌رۆکی هێزه‌کانی پۆلیسی نیشتیمانی ئه‌فریقای باشور ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵات بۆ به‌رگریکردن له خۆیان ده‌سترێژیان له کرێکارانی مانگرتووی کانه‌کانی کانزایی کردووه و له ئاکامدا 34 که‌س کوژران و هه‌روه‌ها 78 که‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ " ریا فیێگا" به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی ئه‌فریقای باشور گوتی هێزه‌کانی پۆلیس بۆ به‌رگریکردن له خۆیان په‌نایان بۆ زه‌بری هێزی چه‌ک برد دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کرێکارانی مانگرتووی کانه‌کان ئه‌وانه‌ی چه‌کیان پێبووه، په‌لامار دران. هه‌روه‌ها کۆمپانیای کانه‌کان ئه‌وه‌ی ئه‌و کرێکارانه کاریان بۆ ده‌کرد گوتی ته‌نانه‌ت دوای ڕووداوی ده‌سترێژکردنه‌که ده‌رکه‌وتووه ژماره‌یه‌ک له‌و کرێکارانه چه‌کیان پـێبووه.
هه‌وه‌ها سه‌رۆکی پۆلیس گوتیشی هێزه‌کانی پـۆلیس له سه‌ره‌تادا لوله‌ی ئاوپرژێن و هه‌نارۆکی ده‌نگیـیان به‌کار هێنابوو ، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پـێبکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و کرێکارانه ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ی پـۆلیسیان پشتگوێ خست.
ریا فیـێـگیا، گوتیشی 259 که‌س ده‌ستگیرکراون به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به پـێکدادانه‌که له کانی ناسراو به ماریکانا، ئه‌وه‌ی 120 کیلۆمه‌تر له جۆهانسبێرگه‌وه دوره.
له ئاکامی ئه‌م ڕووداوه، جه‌یکۆب زومای سه‌رۆکی ئه‌فریقای باسور کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی له مۆزه‌مبیق هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه وڵات و چاره‌سه‌ری ڕووداوه‌که بکات.