هه‌ندێ له میدیاکان باس له‌وه ده‌که‌ن موسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خالیدی عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان به رێکه‌وت له شوێنێکدا چاویان به یه‌ک که‌وتوه و گوایه بریاره پێکه‌وه دابنێشن.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری ڕامیاری ئیبراهیم جه‌هانگیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هیوا ده‌خوازم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێستا باسی ده‌کرێ ببێته ده‌ستپێکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستان وه یاخود له ڕاستیدا له مێژووی دیموکراته‌کان تا بتوانێ کۆتایی به‌و هه‌موو کێشه‌و ناکۆکیانه بێ که به درێژایی ڕه‌نگه ده‌یان ساڵ له ناو دیموکراته‌کاندا بوونی هه‌بوبی. جه‌هانگیری ده‌ڵی نه‌ک بریاری دانیشتن هه‌بوه به‌ڵکۆ سکرتێری هه‌ردوو لا پێکه‌وه دانیشتوون. ئیبراهیم جه‌هانگیری ده‌شڵێت دانیشتنی رێبه‌رانی حیزب نه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکه بۆ دیموکراته‌کان به‌ڵکۆ بۆ گه‌لی کورد و سه‌رکه‌وتنێکه به‌سه‌ر ڕژێمدا و له هه‌مان کات ڕوو ده‌کاته کۆمه‌ڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌وڵ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خۆیان و جارێکی‌تر له یه‌ک نزدیک ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌م ویست و داخوازی خه‌ڵکی کوردستان که ڕوو به‌وان و دیموکراته‌کانه بهێنه دی.