حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێده‌نێته 67 ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه و به دێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م حیزبه دێرینه‌ی کوردستانی ئێران باس له ڕۆڵی لاوان ده‌کرێت تیایدا.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانیه‌وه ئه‌و لایه‌نه سیاسیه دێرینه‌ی کوردستانی ئێران دووچاری دابه‌شبوون بووه، به‌ڵام وه‌ک سکرتێری یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵێت لاوان به‌شدارییان له‌و دابه‌شبوونه‌دا نه‌بوو، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه توێژی لاوان هه‌میشه له هه‌وڵێکی ڕژددا بوو تا ڕێگه له‌و دابه‌شبوونه بگیرێت.
سامان فه‌قێ نه‌بی، ده‌شڵێت ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ڕێکخراوه‌که‌ی (یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان- نزیک له حیزبی دیموکراتی کوردستان) و (یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران- نزیک له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) په‌یوه‌ندییه‌کی باش له نێوانیاندایه و ئاماده‌ییش هه‌یه له نێوان هه‌ردوو ڕێکخراودا بۆ دانیشتن و هاوکاری و دیالۆگ.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سامان فه‌قێ نه‌بی سکرتێری یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات لاوان له هه‌وڵداندان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنێک که هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی لاوان له‌ناو خۆیدا کۆبکاته‌وه وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.