له‌و ده‌مه‌ی مشتومڕێـکی گه‌رم له‌مه‌ڕ شیانی کرده‌یه‌کی له‌شـکری ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیـیه‌کانی ئێران له گۆڕێدایه، بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌زیرێـکی نوێی بۆ به‌رگری میلـلی ده‌سـتنیشـانکرد.
به‌ڕێز نه‌تانیاهۆی ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی پـێشووی ئاسایش ئاڤی دیخته‌ر ده‌بێته به‌رپـرسی کاروباری به‌ره‌ی نێو وڵات.
ئه‌مه ده‌سـتنیشـانکردنێـکی گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئیسرائیل له ئاکامی ئه‌م جه‌نگه به هه‌زاران موشه‌ک ئاڕاسته‌ی بکرێت.
ئێران په‌یمانی داوه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ری، ئه‌وا به‌رپه‌رچی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تاران توند ده‌بێت و ڕه‌نگه گرووپی حزبوڵـڵا لوبنانی و حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه‌ی پـڕ چه‌ک ئه‌وانیش پـشـتیوانی ئێران بکه‌ن.
ئیسرائیل ئاگاهی داوه و ده‌ڵێت ئێران وا به خێرایی هه‌نگاو به‌ره‌و به‌ده‌سـتهێنانی توانای چه‌کی ناو‌کی ده‌نێت، ئه‌و کاره‌ی ئیسرائیل به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر هه‌بوونی خۆی داده‌نێت.
ئێران ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه. هه‌روه‌ها تاران هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ری به هێندی زۆر وه‌رنه‌گرتووه و به‌بێ به‌ها و به‌بێ بنچینه له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئه‌مڕۆ له تاران گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی ئیسرائیل ده‌زانێت هه‌ر هێرشێـکی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران کارێـکی ناژیرانه‌یه و ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپـی لێـده‌که‌وێته‌وه و بنیامین نه‌تانیاهۆی ده‌ڵێت " حکومه‌ت پاره‌ی له به‌هێزکردنی به‌ره‌ی نێوخۆدا زیاتر له هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وڵات خه‌رج کردووه، به‌ڵام چه‌ندان له ده‌زگاکانی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیلی ئه‌وه‌یان نیشـانداوه که ژماره‌یه‌ک له ژێرزه‌مینه‌کان که له کاتی بۆردوماندا په‌نایان بۆ ده‌برێت ده‌ست پـێـیاندا ناگات و له بارودۆخێـکی خراپدان."
ئه‌لیزه شیمۆنی دانیشـتووی ته‌له‌ئه‌ڤیڤ ده‌ڵێت " ژێرزه‌مینی خۆپاراستن له بۆمباران له ناوچه‌که‌ماندا داخراوه و که‌س نازانێت کلیلی ده‌رگاکه‌ی لای کێـیه؟."
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن ئیسرائیل ئاماده‌ی جه‌نگ نیـیه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری ده‌که‌ن به‌رده‌وامن له بانگه‌شه‌کانیان.
له دیمانه‌کانی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رپـرسانی باڵای ئیسرائیلی گومانیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بخوازێت په‌نا بۆ کرده‌ی له‌شـکری له دژی ئێران به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕایگرێت، به تایبه‌ت له ئه‌مسـاڵدا که سـاڵی هه‌ڵبژاردنه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
په‌یامه‌کانیان ڕوون و ئاشـکرایه، به‌ڵام وا کات به ده‌سـته‌وه نامێنێت بۆ ڕاگرتنی ئێران له گوایه هه‌وڵه‌که‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی. ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کاره نه‌کات، ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و ئه‌رکه ده‌گرێته ئه‌سـتۆی خۆی.