سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ناوچه‌ی م‌و حه‌سه‌نی دێر ئه‌زور له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی جۆری میگی 23 یان خستووه‌ته خوارێ.
ماڵپه‌ڕی لیژنه‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند که‌وا فڕۆکه‌که له لایه‌ن له‌شـکری سوریای ئازاده‌وه خراوه‌ته خوارێ و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌وانه‌که‌یان ده‌سـتگیرکردووه.
ماڵپه‌ڕه‌که هه‌روه‌ها ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه که تیایدا نیشـان ده‌درێت فڕۆکه‌یه‌ک به ئاسمانه‌وه ئاگری تـێبه‌رده‌بێت و ده‌که‌وێته خواره‌وه.
لای خۆیه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی حکومه‌تی سوریا گوتی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگیـیان به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکیـیه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که‌وتووه‌ته خوارێ.