به‌رپـرسی کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی سوریا و لوبنان ده‌کات به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌مه‌ڕ چۆنێتی زیادکردنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی بۆ ئه‌و هاوڵاتیـیه سیڤیلیانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناو سوریاوه دووچاری گرفت بوون.
خانم ڤالێرێ ئامۆس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م سه‌ردانه سێ ڕۆژیـیه‌ی له سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتپـێـده‌کات، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی ڕاکێشـانی سه‌ره‌نج بۆ خراپـبوونی باری مرۆیی له سوریا و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵـکه‌ی که هێشـتا له سوریا ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شی بۆ لوبنان و وڵاتانی دیکه هه‌ڵاتوون.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌که باری مرۆیی له سوریا گه‌یشـتووه‌ته ئاسـتێـکی زۆر خراپ. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س به‌هۆی قه‌یرانه‌که‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌سیش له ناوخۆی وڵاته‌که‌دا ئاواره‌بوون.
به‌پـێی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌ی ئه‌و سوریانه‌ی به فه‌رمی خۆیان وه‌ک په‌نابه‌ر له تورکیا و ئوردن و عێراق و لوبنان تۆمارکردووه گه‌یشـتووه‌ته 150 هه‌زار که‌س.
مانگی ڕابردوو کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌ره به کاره فریاگوزاریـیه‌کانیان له سوریادا بده‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه ڤیزا به‌و کارمه‌ندانه بده‌ن که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕۆژئاوایی‌یان هه‌یه.