Accessibility links

له‌ سۆماڵیا ڕۆژنامه‌وانێک ده‌کوژرێت


ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ڕۆژنامه‌وانێکی ناودار ده‌کوژن له‌ سۆماڵیا که‌ بۆته‌ مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ میدیاکاران له‌ جیهاندا.
هێرشبه‌ره‌ نه‌ناسراوه‌کان ته‌قه‌یان له‌ ڕۆژنامه‌وان یوسف عه‌لی عوسمان کردووه‌ که‌ به‌ فاری ناسراو بووه‌ و کوشتویانه له‌ ناوچه‌ی دارکینیلی له‌ هه‌رێمی مه‌گادیشۆ.
یوسف عوسمان که‌ پێشتر به‌ڕێوبه‌ری ڕادیۆی مه‌گادیشۆ بووه‌، کاری بۆ وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سۆماڵیا ده‌کرد.
ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی سۆماڵیا له‌ ده‌ره‌وه‌، بنکه‌ له‌ کینیا ده‌ڵێت عوسمان هه‌شته‌م ڕۆژنامه‌وان بووه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بکوژرێت.
له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌ڵێت کارێکی سته‌مه‌ و جێی نیگه‌رانیه‌کی زۆر قوڵیشه‌ هه‌موو مانگێک ڕۆژنامه‌وانێکی ناودار له‌ده‌ست بدرێت.
ئۆگستین ماهیجا، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ سۆماڵیا ئیدانه‌ی کوژرانه‌که‌ی ڕۆژنامه‌وان یوسف عه‌لی عوسمانی کردووه‌ و جارێکی تریش داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆماڵیا کردۆته‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشانه‌ بکه‌ن که‌ ده‌کرێنه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان.
XS
SM
MD
LG