له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئۆڵۆمپیادی 2012 دا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پێشه‌نگی وڵاتانی به‌شداردا بوو بۆ وه‌رگرتنی مه‌دالیاکان و سه‌رجه‌م 104 مه‌دالیای به‌ده‌ستهێناوه که 46 دانه‌یان مه‌دالیای زێڕ بوون.
وڵاتی چین به پله‌ی دووه‌م هاتووه و سه‌رجه‌م 87 مه‌دالیای وه‌رگرتووه و 38 دانه‌یان زێڕن.
به‌ریتانیا وڵاتی میوانداری ئۆڵۆمپیادی 2012 به پله‌ی سێهه‌م هات له به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیای زێڕ و 5 مه‌دالیای زێڕی زیاتر بوو له ڕوسیا، به‌ڵام وه‌ک سه‌رجه‌م مه‌دالیا به‌ده‌ستهێنان ڕوسیا به پله‌ی سێهه‌م دێت و به‌ریتانیا له ڕیزبه‌ندی چوارهه‌مدایه.
85 وڵاتی تریش هه‌ر یه‌که‌و به‌لانی که‌م یه‌ک مه‌دالیایان به‌ده‌ستهێناوه.
گۆرانیبێژانی ناوداری به‌ریتانیا به‌شدارییان کرد له مه‌ڕاسیمی کۆتایی هێنان به ئۆڵۆمپیادی 2012 که به ناونیشانی سه‌مفۆنیای موزیکی به‌ریتانی بوو.
هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک جۆرج مایکڵ و سپایس گێرڵس و ئان لینۆکس و هه‌روه‌ها پێت شۆپ بۆیس به‌شدارییان له‌و مه‌ڕاسیمه 3 کاژمێریه‌دا کرد که نزیکه‌ی هه‌شتا هه‌زار که‌س ئامادی بوون.
به‌رازیل، که میوانداری ئۆڵۆمپیادی 2016 ده‌کات که‌ڕنه‌ڤاڵێکی تایبه‌ت به خۆیان پێشکه‌ش کرد به به‌شداری ده‌هۆڵ زه‌نان و سه‌ماکه‌رانی وڵاته‌که.
گه‌وره‌ترین شتی سه‌رسوڕهێنه‌ریش له ڕۆژی کۆتایی ئۆڵۆمپیادی 2012 دا ئه‌وه‌بوو وه‌رزشه‌وانی ئۆگه‌ندایی ستیڤن کیپرۆتیچ له ماراثۆندا توانی مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ست بێنت و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا ئۆگه‌ندا ببێته خاوه‌نی مه‌دالیای زێڕ له ئۆڵۆمپیاددا.