هێزه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ده‌ستیان کردووه به هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی وڵاته‌که‌دا که سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تونجه‌لی ڕفاندبویان.
حسێن ئایگون، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی پارتی گه‌لی کۆماری که ئۆپزسیۆنی سه‌ره‌کیه له تورکیا، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای نێوان شارۆچکه‌ی ئۆڤاجیک و شاری تونجه‌لی ڕفێندراوه.
هالوک کوج، ده‌مڕاستی پارتی گه‌لی کۆماری له کۆنفرانسیکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و ڕاوێژکاره‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئایگوندا بوون ئازادکراون.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئاسیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت هالوک کوج گوتوویه‌تی ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی تورکیا له‌لایه‌ن ڕێکخراوێکی تێرۆریستیه‌وه بڕفێندرێت و ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات ئاستی تێرۆریزم له وڵاته‌که‌دا به کوێ گه‌یشتووه.
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێن تی ڤی له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کیدا له زاری فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی تونجه‌لیه‌وه ده‌ڵێت به‌ڕێز ئایگون به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد واته په‌که‌که ڕفێندراوه که بنکه‌یان له عێراقدایه و ده‌شڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کان که‌وتوونه‌ته دوای سه‌رهه‌ڵداوان و له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌شه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌تر ده‌ستپێده‌کات.
پێشتر په‌که‌که سه‌رباز و سیاسه‌تمه‌دارانی خۆجێی و کارمه‌ندانی حکومه‌ت و ڕۆژنامه‌وانان و گه‌شتیارانیان ڕفاندووه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌ندامی په‌رله‌مانیان نه‌ڕفاندووه. زۆر جاریش ئه‌وانه‌ی به بارمته گیرابوون به‌بێ هیچ زیانێک ئازاد کراون.
دنیز تونج، ڕاوێژکاری ئه‌ندام په‌رله‌مانه ڕفێندراوه‌که به ته‌له‌فزیۆنی ئێن تی ڤی گوتووه به‌ڕێز ئایگون به‌ره‌نگاری سه‌رهه‌ڵداوان بۆته‌وه و بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر به زمانی کوردی مشت و مڕی له‌گه‌ڵ کردوون تا قه‌ناعه‌تی پێکردون خۆی و ڕۆژنامه‌وانه‌که ئازاد بکه‌ن، وه ده‌شڵێت سه‌رهه‌ڵداوان به حسێن ئایگونیان گوتووه بۆ ماوه‌یه‌ک میوان ده‌بێت له‌لایان.
ڕفاندنی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی تورکیا هاوکاته له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی ساڵیادی یه‌که‌م هێرشی چه‌کداری په‌که‌که بۆ سه‌ر حکومه‌تی تورکیا که رۆژی 15 ی هه‌شتی ساڵی 1984 بوو.