له سه‌روبه‌ندی قه‌یرانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا زۆر جاران جه‌خت له مه‌سه‌له‌ی پاراستنی یه‌کڕیزی ناوماڵی کورد ده‌کرا له عێراقدا.
ئێستاش هاوکاتی ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێکی تریش به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هاتۆته‌وه ئارا و ده‌گوترێت با یه‌کڕیزی ناو ماڵی کورد تێکنه‌درێت.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، له‌وبڕوایه‌دایه یه‌کێک له گرفته‌کان ئه‌وه‌یه ده‌سته‌واژه‌یه‌کی وه‌ک یه‌کڕیزی به‌کار ده‌هێنرێت به‌بێ شیکاریی کردنێکی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه و ده‌شڵێت بوونی جیاوازی پره‌نسیپێکی زۆر سه‌ره‌تاییه له جیهانی دیموکراسیدا، له ده‌مێکدا هه‌ر هێزه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی چه‌مکی یه‌کڕیزی به‌کارده‌هێنێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چه‌مکی یه‌کڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی تێکه‌ڵ کراون و نه‌بوونی هاوهه‌ڵوێستیش له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بوونی متمانه به یه‌ککردن و ده‌شڵێت ئه‌و دیارده‌یه‌ش به زیان که‌وتۆته‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له هه‌رێمه‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.