زۆر جار له میدیاکاندا ده‌بیستین گوایه تورکیا فۆبیای کوردی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر چاوگرتنی ئازمایشه‌کانی باشوری کوردستان و هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی تورکیا، ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و بۆچوونه ڕاسته؟
خانم گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی چالاکی کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که تورک فۆبیای کوردی هه‌یه، حاشای لێناکردرێ، ئه‌وه‌ی که تورکیا تا ئه‌و جێگای بۆ بکرێ به دانی هه‌ر ئیمتیازێک به کورده‌کان یا به جۆرێ دانیان پێدا بنێ و به فیرمی بیاناسێ ئه‌وه شتێکی ئاشکرایه، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابووردا چه‌ند کێشه‌ی تر هاتوه‌ته ناو ئه‌و (معادله) واته له پێشدا نه‌ێویست کورد به فرمی بناسێ ، به‌ڵام ئێستاکه چه‌ندین فاکته‌ری تر هاتوه‌ته ناو وه‌ک ده‌بینین تورکیا خۆی وه‌ک پێشڕه‌وی ئیسلامی سوننی له ناوچه‌که‌دا بزانێ وه یاخود به واتایه‌کی تر زیندووکردنه‌وه‌ی ئیمبراتوری عوسمانی و تورکیا له‌و بازیه‌دا ته‌نها ناتوانێت به‌س تێشک بخاته سه‌ر کێشه‌ی کورد به‌ڵکۆ هه‌ر وا کێشه‌کانی تر . گوڵاڵه خانم ده‌شڵێت دراوسیه‌تی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم یان کوردستانی باشور و له ده‌ستدانی ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ی که له سه‌ره‌تادا له ده‌ست دا، وانه و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی لیه‌وه فێر بوه که له‌و بڕوایه‌دام له سوریا به‌و شێوه سه‌ودای له‌گه‌ڵ نه‌کات.