وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان هیلری کلینتن له ده‌می سه‌ردانێدا بۆ تورکیا ئه‌مرؤ 11/8/2012 له‌گه‌ڵ هاوتا تورکیه‌که‌ی داوود ئوغڵو پشتیوانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان بۆ تورکیا دووپاتکردده‌وه به تاێبه‌تی له هه‌وڵدانه‌کانیدا له سوریادا و هه‌ر وه‌ها له شه‌ڕی له‌شکه‌ری تورکیادا دژ به پارتی کارگه‌رانی کوردستان. ئه‌ڵبه‌ته پشتیوانیکردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا کارێکی نوێ نییه، به‌ڵام له‌م کاته‌دا شیانی چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه؟
حوسام ده‌ستپیش مامۆستای زاکۆی سه‌لاحدین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیوێ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بابه‌تی سه‌ره‌کی له بناغه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێساتانه دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، یه‌کێکی ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی تورکیادایه وه دوه‌می ڕه‌هه‌ندی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیادایه. له ڕه‌هه‌نده ناوخۆیه‌که‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌رێکا به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئێستای تورکیا که به ده‌ستی ئاکه‌په‌یه‌وه‌یه ده‌یه‌وی به مه‌ردومی تورکیا نیشان بدات که ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسیانه‌داین که تورکیا وه‌کو مه‌ترسی ناوخۆی پێناسه‌ی کردووه وه ئه‌م جۆره ده‌ڕبرینانه له بناغه‌دا جۆرێک باوه‌ڕی گه‌ڕاندنه‌وه‌یه به ده‌وڵه‌تی تورکیا وه ئه‌ردوغان و تیمی ئه‌ردوغان ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه نیشان بده‌ن که ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌واناندان دژ به پ.ک.ک له ناوه‌وه‌ی تورکیا وه له ڕه‌هه‌ندی ده‌ره‌کیدا تورکیا به‌م شێوه‌یه ئه‌یه‌وێ نیشان بدات ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا له پشتیدان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتووی سوریا ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بێت.