Accessibility links

دوا پـێشـهاته‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق


له‌ کاتێـکدا هێز و لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوسـتاندنی هه‌رێمدان بۆ دانشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌رباره‌ی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوانیان، هه‌ریه‌که‌ له‌ هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقیش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا.
هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی که‌ گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانیـیه‌ کارنامه‌ی چاکسـازی خۆی پـێشـکه‌ش ده‌کات و له‌ دوا دیداری سه‌رۆکی کوتله‌که‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیریشدا، پـێویستی دیالۆگ و دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان دووپات ده‌کرێته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌ی چاکسـازی پـچێته‌ بواری جێبه‌جێـکردنه‌وه‌.
سه‌رکرده‌کانی لیستی عێراقیه‌ش ئه‌گه‌رچی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو له‌سه‌ر دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ که‌چی دوایـین ڕاگه‌یاندنی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی سڕبوونی هه‌وڵه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر هه‌ڵوێسـتێـکی نوێی لیسـتی عێراقیـیه‌ی ئاشکراکرد، به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵوێسـته‌کانی سـاڵح موتڵگ سه‌رکرده‌ی نێو لیستی عێراقیـیه‌ و سه‌رۆکی کوتله‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی، ئاڵوگۆڕی خێرایان به‌سه‌ردا هات، ئه‌گه‌رچی به‌ یه‌ک له‌و هێز و کوتله‌ دیارانه‌ ناسراوبوون وه‌ک نه‌یاری مالیکی له‌ نێو به‌ره‌ی لایه‌نه‌کانی هه‌ولێردا.
ئه‌م پـێشـهاته‌ش کاتێـک ڕوویدا موتڵگ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی وه‌ک جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری خزمه‌تگوزاری. مالیکیش له‌ به‌رامبه‌ردا نووسراوی ئه‌و داوایه‌ی بۆ لاکارخسـتنی موتڵگ پـێشـکه‌شی په‌رله‌مانی کردبوو هه‌ڵیوه‌شـانده‌وه‌.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد ئاڕاسته‌ی لیسـتی عێراقیـیه‌ له‌ داخوازی له‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی بگۆڕدرێت بۆ پشـتیوانیکردن له‌ کارنامه‌ی چاکسـازی سیاسی که‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیـیه‌وه‌ ئاماده‌کراوه‌.
سـاڵح موتڵگ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا زیاتر پشـتڕاستی ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌کاته‌وه‌. ده‌توانن له‌ درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌دا گوێبیستی بن:
XS
SM
MD
LG