بازاڕەکانى موسڵ دەبێتە پەناگاى کاڵاو کەلوپەلى جۆرى خراپ و ماوە بەسەرچووەکانى وڵاتانى دەوروبەر.
بە گوتەى بەشێک لە هاوڵاتیان و خاوەن فرۆشگاکان تەنها لە ماوەى مانگى رەمەزانى ئەم ساڵدا بەدەیان تۆن کەلوپەلى ماوه بهسهرچوو بە هەموو جۆرەکانیـیەوە لە بازاڕ به هاوڵاتیان فرۆشراون و هیچ کام لەو فرۆشیارانەش سزا نەدراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کەوا لە سەرتاى مانگى رەمەزانهوه لیژنەى ئابورى و چاودێرى هەڕەشەى سزادانى ئەو کەسانەى کردبوو کەوا کاڵاى جۆرى خراپ دەفرۆشن و گران فرۆشى دەکەن .