مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه پـۆڵ ڕایانی نوێنه‌ری سـتانی ویسکه‌نسن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ک جێـگری سه‌رۆک بۆخۆی ده‌سـتنیشـان‌کرد.
ڕامنی ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ی له به‌رده‌م که‌شـتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی له‌کارخراو "ویسکه‌نسن" له به‌نده‌ری شـاری نۆرفۆلکی سـتانی ڤێرجینیا ڕاگه‌یاند.
پـۆڵ ڕایان ته‌مه‌نی 42 سـاڵه و له سـاڵی 1999 وه هه‌تا ئێسـتا نوێنه‌ری سـتانی ویسکه‌نسنه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کا‌لۆریۆسه له ئابوری و زانسـته سیاسیـیه‌کان له زانکۆی میامی له سـتانی ئۆهایۆ.
ڕایان به‌وه ناسراوه که زۆر دژی پـلانه چاکسـازیـیه‌کانی سه‌رۆک ئۆبامایه. دیموکراته‌کان ده‌ڵێن که‌سێـکه به‌رنامه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵـکی هه‌ژار و که‌سـانی به سـاڵاچوودا نیـیه، به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی.
ڕامنی له میانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ڕێبازێـکی هه‌ڵه ده‌ڕوات و ئه‌و کارده‌کات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆی. ڕایانیش لای خۆیه‌وه هاوڕایی خۆی بۆ ڕامنی دربڕی و گوتی دوابه‌دوای چوار سـاڵ له سه‌رکردایه‌تیـیه‌کی شـکسـتخواردوو، ئێسـتا وڵاته‌که پـێویستی به که‌سێـکه بیبوژێنێته‌وه، وه ئه‌و که‌سه‌ش مت ڕامنیـیه.