تاران ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵوێستی دروست و ڕیالیستیکیان هه‌یه به‌شدار ده‌بن له‌م کۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌دا.
ڕوسیا که له‌وه‌تای قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپێکردووه پشتیوانی له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی باڵێوز به‌شدار ده‌بێت له‌م کۆنفرانسه‌ی تاران‌دا.
میدیای ئێران ده‌ڵێت وڵاتی چین یش به‌شدار ده‌بێت له‌گه‌ڵ 15 وڵاتی تردا له‌وانه عێراق، ئه‌لجه‌زائیر، تاجیکستان، ڤه‌نزوێلا، پاکستان، هیندستان، و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب.
هاوکات وابڕیاره شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو بکات بۆ تاووتوێکردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی قه‌یرانی سوریا.
نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی سۆران پاڵانی ده‌ڵێت ئێران له ڕێی سوریاوه ده‌ستی به ژماره‌یه‌ک وڵاتی تردا ده‌گات تا ئاژاوه‌یان تیادا به‌رپا بکات، وه ده‌شڵێت ئێران بڕوای وایه به ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی زیاتر ده‌یپه‌رژێته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێشبینی کردنی ئاینده‌ی ئێران کارێکی سانا نییه به‌ڵام به کۆتایی هاتنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه.
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.