شه‌ڕی توند به‌رده‌وامه نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و شه‌ڕکه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب، گه‌وره‌ترین شاری سوریا. له هه‌مانده‌م ، پێنج شه‌ممه ئێران هاوپه‌یمانی دێرینی سوریا میواندارێتی کۆبونه‌وه‌یه‌کی کرد له‌سه‌ر باری ئاڵۆزی سوریا. به پێی ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباسی ئێرانی، نوێنه‌رانی "30 وڵاتان" به‌شداری ئه‌و کۆنفرانسه بوون. هه‌روه‌ها ، پێنجشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا ، سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌که‌ی وائیل نادر ئه‌لحه‌لقی بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌ستنیشان کردووه. ئه‌و جێگای سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوو ده‌گرێته‌وه که له‌م هه‌فته‌یه له ڕژێمی سوریا جیابووه‌وه و هه‌ڵاته ئوردن. هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن باسی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به کورده‌وه و پاشه ڕۆژی ئه‌م وڵاته له دوای ئه‌سه‌د ده‌که‌ین.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که موعته‌به‌ر شێروانی و سیروان قچۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌یان برد و میوانه‌کانیش ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر فاروق ئیسماعیل مامۆستای زانکۆی حه‌له‌ب.
نووسه‌ر فه‌واز عه‌بدی.