ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایشی لوبنان میشێل سه‌ماحه وه‌زیری پـێشـووی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌یان ده‌سـتگیرکرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئاسایش خۆیان داوه به‌سه‌ر هه‌ردوو ماڵی سه‌ماحه له به‌یرووتی پایته‌خت و له شـارۆچکه‌ی متنی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یرووت. پاش ده‌سـتگیرکردنی سه‌ماحه هه‌ردوو ماڵه‌که به وردی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه پشـکێنراون.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی LBC لوبنانی ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی پـێی ڕاگه‌یاندوون مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به چه‌ند زانیاریـیه‌که‌وه هه‌یه که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن میشێل سه‌ماحه ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی کوشـتن و ته‌قینه‌وه کردووه.
جێی ئاماژه‌یه میشێل سه‌ماحه جگه له‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئلیاس هراوی له نێوان سـاڵانی 1992 هه‌تا 1995 وه‌زیری ڕاگه‌یاندن بوو، هه‌روه‌ها پـێشتر ئه‌ندام په‌رله‌مانیش بووه. که‌سێـکه به‌وه ناسراوه سه‌ر به ڕژێمی سوریایه.